تبلیغات
قدمت غیرت اصالت - شێعرێک لە حەزرەتی نالی
 
قدمت غیرت اصالت
                                                        
درباره وبلاگ


مدیر وبلاگ : هوزان جاف
نویسندگان
آمار وبلاگ
  • کل بازدید :
  • بازدید امروز :
  • بازدید دیروز :
  • بازدید این ماه :
  • بازدید ماه قبل :
  • تعداد نویسندگان :
  • تعداد کل پست ها :
  • آخرین بازدید :
  • آخرین بروز رسانی :


‫تـــا لــه‌من ئــــه‌و زوڵفه‌ ڕێـــی بــۆسـه‌و کـه‌نــــاری گرتووه
نـــــاوده‌مم بـــێ شــوبـهـــه‌ تــــامی زاری مـــــاری گرتووه‌
خۆش له‌سـه‌ر سینه‌ی سه‌‌ری هه‌ڵداوه‌ دوو گۆی سه‌ر به‌ مۆر
مـــات و حــه‌یــرانــم کـــه‌ عه‌رعه‌ر کــــه‌ی هه‌ناری گرتووه‌
ئــه‌ژده‌هـای زووڵفی لــه‌ ده‌وری گه‌نجــــی حوسنـی حاریسه‌
حــه‌ڵقه حــه‌ڵقه‌، چین به‌ چین، سه‌ر تـــــــا به‌ خـواری گرتووه‌
مــــاهی من ته‌نها مه‌هێــــکه‌ سه‌د نوجوومـــی مـه‌حــــو کــرد
یـــــاری من ته‌نهـــــا گــوڵێـــکـــــه‌ ســه‌د هــــه‌زاری گرتووه‌
دامـه‌نــــی پــــــاکـــــــی مـــــــه‌داری دائیره‌ی خــامــه‌ک نیه‌
خــــــوێـنـی مـــــــه‌قتوولانـــه‌ وا دامـێنــــــی یـــاری گرتووه‌
گـــه‌ردو بـــــادی هیجری تـــۆ وا عـــاله‌می لێـــکـردمـه‌ تۆز
نه‌ک دوو چــــــاوم، بـه‌ڵــــکـه‌ حــــه‌تــا دڵ غوباری گرتووه‌
شــه‌ربـــه‌تی عـــوننــابی لێوی شه‌کـکـــه‌رو بـــادامی چـــاو
ســــــه‌روی قـــــه‌دت ڕاسته‌ ئــــــه‌نـواعـی سیـماری گرتووه‌
لــــه‌علی شه‌کــکـــــه‌ربـــاری تـــۆ تێراوه‌، شه‌ککـه‌ر باریه‌
لــــێـــــوی میحنه‌ت بـــــــاری من بێ ئاوه‌، بـــــاری گرتووه‌
پــــڕ جــه‌فـایـــه‌، بــێ وه‌فـایـــه‌، زوود جـه‌نگه‌، دێر ســوڵـح
ســـــــه‌د درێــــغ و حـــه‌یـفــــه‌ تـــه‌بعـــی ڕۆزگاری گرتووه‌
یـــــادی ( کانی دمدم ) و سـه‌رچــــــاوه‌که‌ی ( مێگوڕ ) ده‌کا
( به‌کـره‌جــۆ )ی چـــاوم کــه‌ شێوه‌ی ( سه‌رچنـار )ی گرتووه‌
بــــێ مـه‌حـابــــا ئاو ده‌ڕێژێ گـــه‌هـ به‌ فــه‌ورو گــه‌هـ به‌ ده‌ور
چـــــــــاوی مــن مــــــوددێــکه‌ شـێـوه‌ی ئــــــابشاری گرتووه‌
شـه‌مـعــی بـــه‌زمـی مـن کــه‌وا سووتاوه‌، زه‌ردو ئه‌شک ڕێـــژ
قــــه‌ت نییه‌ فـــه‌ردێــک نـــــــه‌ڵـــێ ره‌نگــــی مه‌زاری گرتووه‌
مـــووده‌عــی زه‌جـرم ده‌کــــات و، پێم ده‌ڵــــێ : ســـه‌بـرت ببێ
ده‌ک بــــه‌ لــــــه‌عنه‌ت کـه‌ کــــــه‌ی عاشق قــه‌راری گرتووه‌ !
(( نالـــــی )) وا دائیم کــــه‌ مــه‌شغـووڵی فـوغان و نـــــاڵـه‌یـه‌
بـــاعیســی هــیــجـــرانــــــی یـــاره‌ دڵ شـــــــه‌راری گرتووه
حــه‌زره‌تی نــــــالـی‌‬




نوع مطلب :
برچسب ها :