تبلیغات
قدمت غیرت اصالت - قه ندیل كوێ یه ؟(ئیبراهیم ئیسما‌عیل پوور)
 
قدمت غیرت اصالت
                                                        
درباره وبلاگ


مدیر وبلاگ : هوزان جاف
نویسندگان
آمار وبلاگ
  • کل بازدید :
  • بازدید امروز :
  • بازدید دیروز :
  • بازدید این ماه :
  • بازدید ماه قبل :
  • تعداد نویسندگان :
  • تعداد کل پست ها :
  • آخرین بازدید :
  • آخرین بروز رسانی :
 

قه ندیل كوێ یه ؟

قه ندیل زه نجیره كێوێكی پڕ له شیو و دۆڵ و لووتكه و ئه شكه وت و ره وه زی سه خت و لێڕه وار و داوێنی كاكی به كاكی وزۆر شتی سه یر و سه مه ره ی تره . به پێی هێندێ له به ڵگه نهێنیه كانی باوه ڕپێكراو قووڵایی دڵی قه ندیل یه كێ له كانزا گه وره كانی ناوچه ی رۆژهه ڵاته .
ئه م ناوچه یه شوێنی ده سه ڵاتی نه ته وه یاساغه كانه . قه ندیل دایمه جێگای هه وارچی و كه ژه وان و ته ره گه ی ژنان و پیاوانی ته ره ی پارچه جیاجیاكان و جێی حه سانه وه و حه شارگه ی گرووپه دژبه ره كانی ده وڵه تانی ناوچه بووه .
به ڵام ئه وه ی كه جێی باس و سه رنجه ، ئه وه یه كه تا ئێستاشی له گه ڵدابێت ، هیچ كام له ده وڵه تانی ناوچه خۆیان به خاوه نی ئه م زه نجیره كێوه نازانن . كاتێ كه له رۆژ هه ڵاته وه ده درێته به ر شاڵاوو به خه ستی تۆپ باران ده كرێ و زه ره ر و زیان به دانیشتوانی ناوچه كه ده گات ، هیچ لایه نێك ( ده وڵه تێك ) نیه كه بڵێ هێرش كراوه ته سه ر خاكی و وڵاته كه ی كه وتۆ ته به ر په لاماری نیزامی.له هه مان كاتدا كه سه ربازانی تورك سنوور ده به زێنن و به چه كی سووك و قورس و هه روه ها به بۆردمانی فڕۆكه ش شاڵاوی بۆ دێنن و له كه ناڵه خه به ریه كانیانه وه راده گه یه نن كه سنووریان به زاندووه و له ده ره وه ی سنوور به دژی په كه كه خه ریكی ئۆپه راسیۆنن ، هیچ كام له ده وڵه تانی تر خۆیان به لایه نی هێرش بۆ كراو نازانن . وه كوو نه بایان دیبێت و نه بۆران و هیچ شتێك رووی نه دابێت ، ته نانه ت وه كوو هه واڵێكیش رای ناگه یه نن.
كاتێ ده وڵه تی توركیا حكوومه تی هه رێم ده خاته ژێر زه خته وه و داوای ده ر كردنی پارتی كرێكارانی كوردستان له خاكی هه رێم دا ده كات ، ئه وان ده ڵێن كه په كه كه له قه ندیله و له خاكی كوردستاندانیه .

سه یرتر له مانه ئه وه یه كه ئه م شوێنه به پێی سووننه تی ناوچه كه و هه روه ها به پێی را و بۆچوونی حاكمان و ده مڕاستانی ئه مریكا ، نه كه وتۆته نێو جه غزی هێڵی دژه فڕینه وه و ئه مریكا وه كوو تاكه ده سه ڵاتداری وڵاتی عێراق خۆی به خاوه نی قه ندیل نازانێت . هه ر بۆیه ده بینین فڕۆكه كانی توركیا زۆر به ئازادی به سه ر ئاسمانیدا ده فڕن و ته نانه ت له لایه ن ناوه ند ه ئیتلاعاتیه كان و فڕۆكه گه ڕۆكه كانی ئه مریكاوه زانیاری تێر و ته سه لیان ده درێتێ و شوێنی خۆ حه شاردانی گریلاكانی په كه كه به ئه رته شی توركیا ده درێت .دوای بۆردومانی قه ندیل له لایه ن فڕۆكه كانی توركیاوه و گه یشتنی ئه و هه موو زه ر ه ر و زیا نی گیانی و ماڵیه به خه ڵكی زه حمه تكێشی ناوچه كه ، هیچ وڵاتێك خۆی نه كرده خاوه نی و وه كوو به فره كه ی پار رۆیشت .
ئاخۆ قه ندیل كوێ یه ؟ !! قه ندیل ناوچه یه كی یاغی و كۆنترۆڵ نه كراوی رۆژهه ڵاتی ناوینه . بێ گومان هه موو ئارامی و ئاسایشی ناوچه كه به وێوه به ستراوه ته وه . تا ئه و كاته ی ئه شكه وت نشینانی ئه م شاخه سێحراویانه به هه ند وه رنه گیرێن و له ده سه ڵاتی ناوچه كه به شدار نه كرێن و وه كوو شارۆمه ندی خاوه ن كه رامه ت سه یر نه كرێن ، نائارامی و ئاڵۆزی هه روا باڵ به سه ر ئه م به شه ی گۆی زه وی دا ده كێشێ .





نوع مطلب :
برچسب ها :