تبلیغات
قدمت غیرت اصالت - قودره‌ت و سه‌روه‌ت جاه وجه‌لالات
 
قدمت غیرت اصالت
                                                        
درباره وبلاگ


مدیر وبلاگ : هوزان جاف
نویسندگان
آمار وبلاگ
  • کل بازدید :
  • بازدید امروز :
  • بازدید دیروز :
  • بازدید این ماه :
  • بازدید ماه قبل :
  • تعداد نویسندگان :
  • تعداد کل پست ها :
  • آخرین بازدید :
  • آخرین بروز رسانی :
قودره‌ت و سه‌روه‌ت جاه وجه‌لالات
پێشکه‌ش به‌وانه‌ی پیان شیرینه
سه‌د تف و له‌عنه‌ت له قوربان قوربان
له ئاغا فه‌رمووی یه کجارم قینه
خۆم زه‌لیل ناکه‌م بۆ فلس و دینار
ئه‌ویش له سایه‌ی عیززه‌تی نه‌فسه
پێم خۆشه نانی جوێ ره‌شی عه‌باڵ
دوێنه‌ی خه‌جیجه‌و فاته‌و جه‌مینه
کاڵه و کڵاشی ساختی هه‌ورامان
نایده‌م به قونره‌ی چه‌رمی مه‌کینه
هه‌ی هوو چه‌ن دوورین من و نۆکه‌ری!
ئه‌مه‌ش هه‌ر جۆرێ کاسه‌لێسینه
سه‌لام سه‌ییدی ((وێرمه‌نه))(۱) دینار
خۆویه‌کی پیسو زۆر ناشیرینه
ناکه‌ومه پینه‌ی درۆی ئاغایان
که‌وش و که‌راسی خۆم ئه‌کم پینه
من هه‌ڵۆی لووتکه‌ی به‌رزی داڵانیم(۲)
هه‌رگیز وه‌ک قاڵاو ناکه‌ومه چینه
مامۆستا حه‌سه‌نی ده‌زڵی

۱- وێرمه‌نه: تورکی یه یانی پێم بده
۲-داڵانی: کیوێکی به‌رزه له هه‌وراماندا





نوع مطلب :
برچسب ها :