تبلیغات
قدمت غیرت اصالت - بوو دایکم
 
قدمت غیرت اصالت
                                                        
درباره وبلاگ


مدیر وبلاگ : هوزان جاف
نویسندگان
آمار وبلاگ
  • کل بازدید :
  • بازدید امروز :
  • بازدید دیروز :
  • بازدید این ماه :
  • بازدید ماه قبل :
  • تعداد نویسندگان :
  • تعداد کل پست ها :
  • آخرین بازدید :
  • آخرین بروز رسانی :
جمعه 21 بهمن 1390 :: نویسنده : هوزان جاف
ژن...یه که م باوه شی حه سانه وه    
پێشکه‌شه‌ به‌ دایکم
گه‌وره‌ پیاوان...مرۆڤی به‌ نرخ...ئینسانی دژی مرۆڤایه‌تی...فه‌یلوسوف و رۆشه‌نبیر و دیکتاتۆر و جه‌لاد ...تاد. له‌ ژن له‌دایک بوونه‌ و یه‌که‌م باوه‌شی حه‌سانه‌وه‌یان باوه‌شی ژن بووه‌ یا سه‌رسینگی ژن بووه‌ . رۆژی ژن ده‌بێت بکرێته‌ رۆژی تێگه‌یشتن و ریز گرتنی ژن . له‌ کوردستان ده‌بێت ئاو به‌و ئاگرانه‌ دابکرێت که‌ ده‌بێته‌ هۆی سووتاندنی له‌شولاری ژن ...ده‌بێت کوشتنی ژن رابگیرێت . ده‌بێت هه‌وڵبدرێت دڕنده‌یی به‌رامبه‌ر ژن که‌مبکرێته‌وه‌ و برا ریزی خواست و هه‌ستونه‌ستی خوشکی بگرێت. پیاو به‌ چاوێکی مرۆڤانه‌ سه‌یری هاوسه‌ره‌که‌ی بکات و ریزی بگرێت . ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ ده‌بێت له‌ سه‌ره‌تای هۆشی منداڵه‌وه‌ ده‌ست پێبکرێت و له‌ باخچه‌ی ساوایان منداڵ فێربکرێت که‌ جیاوازی کوڕوکچ نی یه‌.له‌ قوتابخانه‌ ترس و شه‌رمی کوڕوکچ به‌رامبه‌ر یه‌کتر تێک بشکێت و له‌شولاری کوڕوکچ به‌یه‌ک چاو سه‌یربکرێت و ریزی لێبگیرێت . ژنی کورد شان به‌شانی هاوڕێ کانی له‌ مه‌ینه‌ت و چه‌وساندنه‌وه‌ ژیانی به‌سه‌ر بردووه‌ و ئه‌نفاڵ کراوه‌ و گه‌روو و سینگی پڕی گازی کیمیاوی کراوه . ژنی کورد شان به‌شانی هاوڕێ کانی له‌ رێکخستنی حیزبی و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌شدار بووه‌ و بووه‌ به‌ پاڵه‌وانی زیندان‌ . ژنی کورد چه‌کی کردۆته‌ شانی و پارێزگاری له‌ شه‌ڕه‌فی بوونی هه‌ویه‌ی [ناسنامه‌ی] کوردایه‌تی و نیشتمانی کوردستان کردووه‌ . ژنی کورد بۆته‌ سه‌رچاوه‌ و ئیلهامی ئه‌و شیعره‌ به‌رزانه‌ی شاعیرانی کورد و هه‌نووکه‌ش له‌سه‌ر لێوان ده‌یڵێینه‌وه‌ . ژنی کورد دایکه‌ شه‌هیده‌... خوشکه‌ شه‌هیده‌... هاوسه‌ری شه‌هیده...ژنی کورد شه‌هیدی ئه‌و کوردستانه‌یه‌ که‌ ئێستاکه‌ به‌رهه‌می ئه‌و ئازادی یه‌ که‌ له‌ هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه‌ .ژنی کورد شان به‌شانی ڕۆڵه‌کانی له‌ بنیادنان و دروستکردنی وڵات دا به‌شداره‌ و قوتابیان فێرده‌کات که‌ ببنه‌ ڕۆڵه‌ی به‌که‌ڵکی نه‌ته‌وه‌که‌یان . ژنی کورد ده‌بێت هه‌وڵبدات ده‌رباره‌ی هه‌موو ئازاره‌کانی خۆی قسه‌بکات و بێته‌ سه‌ر شه‌قام بۆ ئه‌وه‌ی داوای مافی ره‌وای خۆی بکات . ژنی کورد ده‌بێت ده‌نگ و ره‌نگی خۆی نیشانی کۆمه‌ڵگا بدات و هه‌وڵبدات ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ بگوڕێت که‌ ده‌بێته‌ چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی . بژی رۆژی ژنان و سه‌ری ریزونه‌وازش بۆ ژنی شه‌هید و
شه‌هیدی ژن .



نوع مطلب :
برچسب ها :