تبلیغات
قدمت غیرت اصالت - جینؤساید نه ته وه ى كورد
 
قدمت غیرت اصالت
                                                        
درباره وبلاگ


مدیر وبلاگ : هوزان جاف
نویسندگان
آمار وبلاگ
  • کل بازدید :
  • بازدید امروز :
  • بازدید دیروز :
  • بازدید این ماه :
  • بازدید ماه قبل :
  • تعداد نویسندگان :
  • تعداد کل پست ها :
  • آخرین بازدید :
  • آخرین بروز رسانی :
پنجشنبه 20 بهمن 1390 :: نویسنده : هوزان جاف
ئه نفال ئه و دۆسیه‌یه‌ كه ئیمه نه مانتوانیوه‌  وه كو هیماى جینؤساید نه ته وه ى كورد له سه ر ئاستى نیوده و له تیدا وه‌كو هیماى ریزكرتن و خزمه‌تكردنى كورد له قوربانیان و خانه واده ى ئه نفالكرتوه كان بناسرایه به وه نه مانتوانیوه له سه ر ئاستى ناو خؤش كاریكى وابكه ین كه هیماى ریزكرتن بیت بؤ ئه و سه دان هه زار قوربانیه و هیماى كاریكى ئامازه بؤ كرابیت بؤ خانه واده كانیان
ئیمه ى كورد تاوه كو ئیستا جكه له شین گێران و بیشاندانى كه س و كارى ئه نفالكراوه كان وه كو مرؤفیكى كوناح و شایسته ى به زه یى به داماوى بیشاندانیان نه مانتوانییوه ئه نفال دؤزى جینؤساید ى نه ته وه كه مان وه كو به یداغى شه ره ف بؤ خانه وا ده كا نیان و كارتیكى به هیز بؤ مسؤكه ر كردنى ئاسایشى نیشتیمانى بناسین ئه و كارانه ى كه له ماوه ى رابردوودا كراوه بؤ ئه نفال كه به شیكى زؤرى له لایه ن حیزبه وه كراوه ،نه یتوانیوه ئامانج بكیشت وه نه ى توانیوه ئه نفال وه ك خؤى بناسینیت جونكه هه ر له بنه‌وه‌ را خؤشى هینده ى قورساى كاره ساته كه ئه نفالى نه ناسیوه و له ئه نفال تینه كه یشتوه كا ر كردن بؤ ئه نفال نه به نوسینى به یاننامه نه به سازدانى مه راسیمیكى سه ربیى ووتار خویندنهوه ئه نفال ئه و ئه ركه ئه خلاقى و نه ته وه یى و وویزدانییه ئه سه ر شانمان كه جیتر به م كاره رؤتینانه به م شیوه سه ربییانه نابیت قسه له سه ر ئه نفال بكریت كاركردن له دؤسیه ى ئه نفالدا ده بیت به بئ تموحى سیاسى و بئ جاوبرینى ماددى و خؤبردنه بیشه وه و ده ر كردنى ناو بانك بیت
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin_12994116422.jpg

ئه‌نفال به‌ناوی ئاینه‌وه‌ هات ویستی مرۆڤی كورد له‌ ئیسلام دووربخاته‌وه‌، چونكه‌ به‌عس له‌میژ بوو هه‌لمه‌ته‌ ره‌شبگیرییه‌كانی به‌ناوی دینه‌وه‌ ده‌ست پیده‌كرد، به‌عس زیندانی به‌ناوی هاوه‌لی پیغه‌مبه‌ر (خالیدی كوری وه‌لید) ه‌وه‌ ده‌كرد، تا خه‌لك له‌و ریگایه‌وه‌ رقی له‌ ئیسلام بیته‌وه‌.
ئه‌نفال هینده‌ كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر تاكی كورد و له‌ ناخی تاكی كورد ده‌مینیته‌وه‌، كه‌ قه‌له‌م ناتوانی بیته‌ گۆو مه‌ره‌كه‌ب وشك ده‌كا له‌ وه‌سفكردنی، چونكه‌ كاره‌ساتیكه‌ هه‌تا مرۆڤ بیری لی بكاته‌وه‌ زیاتر سه‌ری سورده‌مینی، به‌ واتای ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌وه‌ مرۆڤ ده‌گه‌ریته‌وه‌ سه‌ده‌كانی جاهیلی، به‌لام مه‌سه‌له‌ی هه‌لمه‌تی به‌ناو ئه‌نفال له‌ سه‌رده‌می جاهیلی جاهیلیتر خۆی نیشان ده‌دات، چونكه‌ له‌ جاهیلیدا یه‌ك یه‌ك مرۆڤ ژیر گل ده‌كرا، به‌لام له‌ ئه‌نفالی سه‌ددامدا مرۆڤه‌كان زینده‌به‌چال ده‌كران به‌ شیوه‌ی جه‌ماعی و هه‌روه‌ها بن بزریش ده‌كران، ئه‌مه‌ ویرای چاوه‌روانییه‌كی زۆریش له‌لایه‌ن كه‌س و كاره‌كانیه‌وه‌، پاشان ئه‌و بئ ریزی و سوكایه‌تییه‌ی كه‌ به‌سه‌ر خه‌لكه‌كه‌ ده‌هات پیش ئه‌وه‌ی ئه‌نفال بكرین ئه‌مه‌ش وایده‌كرد له‌ رووی ده‌روونییه‌وه‌ ئه‌و كوردانه‌ تیك بشكینرین ...بۆیه‌ له‌ هه‌موو حاله‌تیكه‌وه‌ له‌ هه‌ر ره‌هه‌ندیكه‌وه‌ له‌ پرۆسه‌ی ئه‌نفال بروانین مه‌دلولی جیاوازی لی ده‌فامریته‌وه‌ كه‌ دواجار هه‌موویان له‌ پرۆسه‌یه‌كی جاهیلیترین جاهیلییه‌تدا به‌رجه‌سته‌ ده‌بن...ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌نفاله‌كانی دووباره‌ ئه‌نفال كرده‌وه‌ ئه‌و بی به‌زه‌یی و سته‌مه‌ بوو كه‌ دوای ئه‌نفال سه‌ركرده‌ به‌عسییه‌كان دانیان به‌وه‌دا نا و شانازیشیان كرد كه‌ سه‌ركردایه‌تی ئه‌نفالیان كردووه‌، ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ دووباره‌ ئه‌نفال بكرینه‌وه‌، چونكه‌ ده‌شی ئه‌وان له‌و تاوانه‌ خۆیان بواردباو شه‌رم دایان گرتبا، به‌لام جه‌هاله‌تی ئه‌وان ئه‌وه‌ بوو كه‌ دانیان به‌ تاوانه‌كانیان نا....خالیكی تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئیمه‌ ده‌بی هه‌لوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ هه‌تا ئیستا نهینی ئه‌نفال ئاشكرانه‌بووه‌، به‌تایبه‌تی نركه‌و ناله‌و دایه‌لۆگ و نه‌به‌ردییه‌كانی خه‌لكه‌كه‌ پیش ئه‌وه‌ی بن خۆل بكرین ،،، ئیمه‌ پیویستمان به‌ نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی ئه‌وان هه‌یه‌ تا زیاتر له‌ تراژیدیاكه‌ بگه‌ین...دواجار هه‌موومان له‌ناو ئه‌نفاله‌وه‌ گول ده‌گرین و ئه‌نفال ده‌بی ببیته‌ هه‌وینی نووسینه‌وه‌ی میژوویه‌كی پر له‌ كاره‌سات كه‌ به‌سه‌ر كورد هینراوه‌.
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin_12994116423.jpg

ئامانجى ئیمه  له ئاماده كردنى ئه م بابه ته كاركردن له بیناو ئامانج گه یاندنى دؤزى ئه نفال ئه م كارانه به ئه ركیكى له بیشینه ى خؤمانى ده زانین بئ ووچان هه ولى براكتیكانه ى بؤ ده ده ین وه بابه ته كه ما ن كردووه به سه كؤیه ك  بؤ خستنه رووى بابه ته ئه كادیمى و زانستییه كان بلاو كردنه وه ى كیرانه و ه ى جیرؤكى راسته قینه و مرؤف هه‌ژینه‌كان هه ر وه ها ئه و به یامه ى ئیمه هه لمان كرتووه راكه یاندى جه نكیك نییه به رامبه ر به كه س هینده ى كیرانه وه ى حورمه ته بؤ نه ته وه یه ك و ئومیده بؤ كه سانیك كه سالانیك به بئ ئومیدى رؤژده كه نه وه





نوع مطلب :
برچسب ها :